ویکیفەرھەنگ
| ویکیفەرھەنگ | |
|---|---|
| دامەزران | ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Wiktionary |
| خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ˌwɪkʃɪˈneɹi |
| ناونراوە لەدوای | ویکی، فەرھەنگ |
| دامەزرێنەر | جیمی وەیڵز، لاری سانگر، دامەزراوەی ویکیمیدیا، دانیاڵ ئالستۆن |
| خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
| چەشن | dictionary wiki |
| چاپەکان | Wiktionary language edition |
| وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| دابەشکەر | گووگڵ پلەی |
| بەختدار | Wiktionary-tan |
| کارپێکەر | دامەزراوەی ویکیمیدیا، Wikimedia Site Reliability Engineering |
| بزوێنەری نەرمامێر | میدیاویکی |
| وێبگە | https://wiktionary.org/ |
| ھاشتاگ | ウィクショナリー |
| مۆڵەت | CC BY-SA 3.0 |
| دۆخی چاپکردن | مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە |
ویکیفەرھەنگ (بە ئینگلیزی: Wiktionary) فەرھەنگێکی ناوەرۆک-ئازادی سەرھێڵە، لەسەر بنەمای ھاوکاری کراوە کە وشەسازیی زۆرێک لە زمانەکانی جیھان دەگرێتەوە و واتا و وشەڕەتناسی و بێژەکردنی وشەکان لەخۆ دەگرێت. ھەموو نووسینەکان بە ھاوبەشی لەڕێگەی ویکییەوە ئەنجام دەدرێن، و بە ١٧٢ زمان بەردەستە، بە ھەردوو زاری کوردییشەوە. لەبەر ئەوەی ویکیفەرھەنگ بەھۆی ڕەچاوکردنی شوێنی چاپەوە سنووردار نییە، زۆربەی چاپە زمانییەکانی ویکیفەرھەنگ پێناسە و وەرگێڕانی زاراوەکان لە زۆر زمانەوە پێشکەش دەکەن و ھەندێک چاپیش زانیاریی زیادە پێشکەش دەکەن کە بەزۆری لە لە «فەرھەنگی ھاوواتاکان» دەبینرێن.
مێژوو
[دەستکاری]ویکیفەرھەنگ لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ دوای پێشنیارێکی «دانیال ئەلستۆن» و بیرۆکەیەکی «لاری سانگر» (ھاوبەشی دامەزرێنەری ویکیپیدیا) ھێنرایە سەرھێڵ.[١][٢] لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٤ یەکەمین وەشانی ویکیفەرھەنگی نائینگلیزی بە زمانی فەرەنسی و پۆڵەندی دەستی پێ کرد. لەو کاتەوە ویکیفەرھەنگ بە چەندین زمانی دیکە دەستی پێ کردووە. ویکیفەرھەنگ لەسەر ناوی دۆمەینی کاتیی (wiktionary.wikipedia.org) تا ١ی ئایاری ٢٠٠٤ دانرابوو، بەڵام دواتر بۆ ناوی پاوانی ئێستای گۆڕدرا. تا مانگی تەممووزی ٢٠٢١، ویکیفەرھەنگ زیاتر لە ٣٠ ملیۆن وتار (و چەندین نووسینی دیکەی) لە نێو بڵاوکراوەکانیدا لەخۆ گرتبوو.[٣] گەورەترین چاپی زمانەکان ویکیفەرھەنگ زمانی ئینگلیزییە کە زیاتر لە ٧٫٣ ملیۆن وتاری تێدا نووسراوە، لەدوای ئەویش ویکیفەرھەنگی فەڕەنسی بە زیاتر لە ٤٫٦ ملیۆن و ویکیفەرھەنگی مالاگاسی بە زیاتر لە ١٫٨ ملیۆن وتارەوە. چل و سێ چاپی زمانی ویکیفەرھەنگ ھەریەکەیان زیاتر لە ١٠٠ ھەزار نووسراو لەخۆدەگرێت. زۆرێک لە پێناسەکانی گەورەترین چاپە زمانییەکانی پڕۆژەکە لەلایەن بۆەتەکانەوە دروست کراون کە ڕێگەی داھێنەرانەیان بۆ دروستکردنی نووسینەکان دۆزییەوە یان (بەدەگمەن) بە شێوەیەکی خۆگەڕ ھەزاران نووسینیان لە فەرھەنگەکانی پێش ویکیفەرھەنگ ھاوردە کردووە. لە کۆی ١٨ بۆت کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی تۆمار کرابوون، حەوت بۆتیان ١٦٣ ھەزار لەو نووسراوانەیان لەوێ دروست کردووە.[٤]
ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی
[دەستکاری]پڕۆژەی ویکیفەرھەنگ بە زمانی کوردیی ناوەندی بە فەرمی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ دروست کرا و ڕاگەیاندرا.
ڕیزبەندی زمانەکانی ویکیفەرھەنگ
[دەستکاری]تا نیسان ٢٠٢٦، وێبسایتی ویکیفەرھەنگ بۆ 198 زمان هەیە کە 174 زمانیان چالاک و 24 زمانیان داخراون.[٥] بەشە چالاکەکان ٤٨٬١٢٣٬٨١٨ وتاریان هەیە، بەشە داخراوەکانیش ٣٣٩ وتاریان هەیە.[٦] ٧٬٨٢٩٬٢٨٠ بەکارھێنەری تۆمارکراو ھەیە کە ١٠٬٥٥٣ بەکارھێنەر لەم دواییانەدا چالاکن.
دە پڕۆژەی سەرەکیی زمانی ویکیفەرھەنگ بەپێی ژمارەی وتارەکان لە ناوچەی سەرەکی:
| ژ. زمان | ویکی | وتار | سەرجەم | دەستکارییەکان | بەکارھێنەران | بەڕێوەبەران | بەکارھێنەرە چالاکەکان | فایلەکان | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | ئینگلیزی | en | ٨٬٧٨٣٬٢٠٥ | ١٠٬٧٢٩٬٨٢٦ | ٩٠٬٠٤٩٬٤٥٢ | ٧٦ | ٤٬٤١٠٬٢١١ | ٤٬٨١٠ | ١٨ |
| 2 | فەرەنسی | fr | ٦٬٨٩٩٬٢٧٣ | ٧٬٧٧٠٬٠٥١ | ٣٩٬٣٩٠٬٣٨١ | ٣٣ | ٤٠٥٬٩٦٠ | ٩٨٦ | ٦ |
| 3 | مالاگاسی | mg | ٥٬٨٩٩٬٢٥٦ | ٦٬٠٢٣٬٩٥٩ | ٣٧٬١٠٩٬٥٦٩ | ٢ | ١٥٬٨٢٨ | ٣٨ | ٣ |
| 4 | چینی | zh | ٢٬٣٠٨٬٢٥٦ | ٣٬١٢٢٬٤٢٤ | ٩٬٧٢١٬٥٤٥ | ٩ | ١٣٢٬٠٠٧ | ١١١ | ١ |
| 5 | تایلەندی | th | ٢٬١٧٦٬٩٢٠ | ٢٬٣١٤٬٢٠٢ | ٥٬٧١٥٬٠٩٣ | ٤ | ١٨٬٧٥٤ | ٦٥ | ٠ |
| 6 | یۆنانی | el | ١٬٥٧٦٬٥٠٧ | ١٬٦٣٨٬٢٥٠ | ٧٬٣٢٠٬٥٠١ | ١١ | ٧٠٬٣٩٢ | ١٧٧ | ٢٣ |
| 7 | ڕووسی | ru | ١٬٤٨٥٬٠٦٢ | ٣٬٠٤٩٬٣٤٨ | ١٤٬١٠٤٬٢٣٨ | ١٤ | ٣٤١٬٠٨٦ | ٣٥١ | ١٩٩ |
| 8 | تورکی | tr | ١٬٢٨٧٬٧٢٨ | ١٬٤٠٨٬٦٩٠ | ٥٬٥٦٧٬٩٢٦ | ٥ | ٦٧٬٣١٤ | ٧٥ | ١ |
| 9 | ئەڵمانی | de | ١٬٢٣٦٬٩١٨ | ١٬٤٢٩٬٠٣٢ | ١٠٬٦٢٥٬٧٥٥ | ١٢ | ٢٥٥٬٧٢٩ | ٣٨٨ | ٩٣ |
| 10 | کوردی | ku | ١٬٠٣٤٬٤٧٨ | ١٬١٣١٬٥٤٨ | ٦٬٢٣١٬٨٧٢ | ٧ | ١٤٬٧٠٨ | ٨٩ | ١ |
بۆ زانینی لیستێکی تەواو لەگەڵ کۆی گشتی سەیری ئاماری ویکیمیدیا بکە: [٧]
پێشوازیی ڕەخنەگرانە
[دەستکاری]پێشوازیی ڕەخنەگرانە لە ویکیفەرھەنگ تێکەڵ بووە. لە ساڵی ٢٠٠٦ جیل لیپۆر لە وتاری «کەشتی نوح» بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرکەر نووسیویەتی:
لە ویکیفەرھەنگ ھیچ ھەوڵێک لەبارەی دەستی سەرەوە نییە. تەنانەت دەستەی سەرنووسەریش نییە. ڕەنگە دروشمی ویکیفەرھەنگ ئەوە بێت: "فەرھەنگنووسی خۆت بە!" کێ پێویستی بە کەسێکی شارەزا ھەیە؟ بۆچی پارەیەکی باش بدەین بۆ فەرھەنگێک کە لەلایەن فەرھەنگناسانەوە نووسراوە لەکاتێکدا دەتوانین خۆمان پێکەوەی دایبنێین؟ ویکیفەرھەنگ ئەوەندە کۆماریخواز و دیموکراسی نییە، ئەوەندەی ماویزمە؛ و تەنھا بەقەد ئەو کتێبانە باشە کە مافی چاپکردنیان بەسەر چووە و لێیان دەبات.
پێداچوونەوەی کیر گراف بۆ کتێبیلیست کەمتر ڕەخنەگرانە بوو:
ئایا شوێنێک ھەیە بۆ ویکیفەرھەنگ؟ بێ گومان. پیشەسازی و جۆش و خرۆشی زۆرێک لە دروستکەرەکانی بەڵگەی بوونی شوێنێکە؛ و زۆر باشە کە سەرچاوەیەکی تری تۆکمەت ھەبێت کە بەکاری بھێنیت کاتێک بەدوای ئەو دەستەواژە سەیرانەدا دەگەڕێیت کە لە جیھانی ئەمڕۆدا کە ھەمیشە لە گۆڕاندایە و لە ژینگەی ئۆنلاین دێنە ئاراوە؛ بەڵام وەک زۆرێک لە سەرچاوەکانی وێب (لەوانەش ئەم شوێنە)، باشترە لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ سەرچاوەی دەسەڵاتدارتر بەکاربھێنرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Wikipedia mailing list archive discussion announcing the opening of the Wiktionary project». لە ٣ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ Wikipedia mailing list archive discussion from Larry Sanger giving the idea on Wiktionary – Retrieved May 3, 2011
- ↑ «Wiktionary». www.wiktionary.org.
- ↑ TheDaveBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., TheCheatBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Websterbot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., PastBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., NanshuBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Wikimedia's MediaWiki API:Sitematrix. Retrieved نیسان ٢٠٢٦ from Data:Wikipedia statistics/meta.tab
- ↑ Wikimedia's MediaWiki API:Siteinfo. Retrieved نیسان ٢٠٢٦ from Data:Wikipedia statistics/data.tab
- ↑ «Wiktionary Statistics». Meta.Wikimedia.org. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی زمان
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی زمانی کوردی
- دەروازەی کتێب
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر